Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نابێ بودجەی هەموو حیزبەکان لە 1%ـی بودجەی گشتی زیاتر بێت

هەولێر-KDP.INFO- ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای بودجەی پارتییە سیاسییەكانی كوردستانی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرد.

 

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەردان خدر) بە kdp.infoـی راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە و تێیدا پڕۆژەیاسای بودجەی پارتییە سیاسییەكانی پەسەند كرد، كە لە شەش ماددە پێك هاتووە.

(مەردان) گوتیشی، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە نابێت بودجەی هەموو حیزبەكان ساڵانە لە 1%ـی بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان زیاتر بێت.

بڵند ئیبراهیم