Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار بە فراكسیۆنە كوردییەكان سپێردرا

هەولێر-KDP.INFO-  بەپێی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی هەریەک لە (د. ڕۆژ نووری شاوێس و مەلا بەختیار) بێت کە پاش کۆبوونەوەی نێوان شاندی یەكێتی و پارتی، ڕایانگەیاند، نەیانتوانیوە كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار یەكلایی بكەنەوە و دەڵێن، فراكسیۆنە كوردییەكان لە نێوان (بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسوم)-دا كاندیدێك هەڵبژێرن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر ساز درا،  لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان(مەلا بەختیار،) لەبارەی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمارەوە، ڕایگەیاند: "كاندیدی سەرۆككۆمارمان یەكلایی نەكردووەتەوە و دوو كاندیدمان دەبن بۆ ئەو پۆستە
كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە هەریەکە لە (بەرهەم ساڵح) و (فوئاد مەعسووم)-ن، پاش چەندان کۆبوونەوەی یەکێتیی خۆی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆیشی لەگەڵ شاندی پارتیدا، هێشتا یەکلا نەکراونەتەوە.

  (مەلا بەختیار) راشیگەیاند، فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە نێوان خۆیاندا كاندیدێك هەڵدەبژێرن و تەنیا كاندیدێكی كورد دەچێتە پەرلەمانی عێراق. دەربارەی خۆكاندیدكردنی (د.نەجمەددین كەریم)-ی پارێزگاری كەركووك و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییش، (مەلا بەختیار) گوتی :"بیستوومانە (د.نەجمەددین) كشاوەتەوە".
(مەلا بەختیار) گوتیشی: "ئەگەر كاندیدی كورد دەرنەچێت لە پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوە".
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(د. رۆژ نووری شاوەیس) گوتی، "لە بەغدا رێككەوتن كراوە بۆ هەڵبژاردنی كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی سەرۆككۆمار."

 

سەرکەوت حەسەن