Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەیسی کاوە گەرمیانی ڕەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەرێم دەکرێت. لەسەر راسپاردەی لیژنەی یاسایی سەرۆکایەتیی ھەرێمە

گەرمیان- تایبەت بە KDP.infoلەسەر راسپاردەی ئەو لیژنە یاساییەی لەسەر فەرمانی سەروکی ھەرێمی کوردستان پێک ھاتبوو، دۆسیەی شەھید کاوە گەرمیانی رەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەرێم دەکرێت.

 

کاروان ئەحمەد برای شەھید کاوە گەرمیانی بۆ kdp.infoگوتی: دادگای تێھەڵچونەوەی ھەرێمی کوردستان داوای لە دادگای کەلار کردووە، دۆسیەی کاوە گەرمیانیان بۆ رەوانە بکەن، ئەمەش بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی وردی تێدا بکەن و بزانن بۆ تاوەکو ئێستا دادگای بەرایی کەلار نەیکردووە، یاخود ھۆکار چییە تاوەکو ئێستا نەیکردووە.

 

کاروان ئەحمەد راشیگەیاند: ئەمەش لەسەر راسپاردەی ئەو لیژنە یاساییەیە کە پێشتر لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێک ھاتبوو، بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە کەیسەکە بکات.

برای شەھید کاوە گەرمیانی گوتیشی: ھیوادارین کاری جیددی بکرێت لەسەر کەیسەکە، چونکە تاوەکو ئێستا تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە و بەشداری لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەکات.

بڵند ئیبراھیم