Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

با دەنگ بدەین بە 213 و 76 تا شار و شارۆچكەكان وەك هەولێر و دهۆك خزمەت بكرێن

 دڵشاد بەرزنجی                   

ئەنجامدانی هەڵبژادن لە هەر وڵاتێك نیشانەی پێشكەوتنی دیموكراسییە، هەڵبژاردن واتای وەرگرتنی دەستەڵات بە ویستی گەل و گەرانەوەیە بۆ ئیرادەی میللەت، هەر بۆیە (پارتی دیموكراتی كوردستان) بڕوای تەواوی بە بنەماكانی هەڵبژاردن و دیموكراسی هەبووە و لە پێناویدا قوربانی داوە و خەباتی كردووە و تا بە ویستی گەل دەسەڵات وەربگرێت.

هەر كاتێك هەڵسەنگاندن بۆ پارتێكی سیاسیی دەكەین، دەبێت لە بورای (خزمەتكردن و كومەڵایەتی و سیاسیی و فەرهەنگی و خۆشگوزەرانی و مێژووی) سەیر بكرێت.

پارتیمان خاوەن ستراتیژییەكە كە لە هەر هەڵبژاردنێكیدا، لیستی كردار و بەرنامەی خزمەتكردنی هەبێت، نەك لیستی قسە و گوفتاری بێ كردار، ئەگەر سەیری كوردستان بەگشتی و (هەولێر و دهۆك) بەتایبەتی بكەین، كە چەندە لە بواری كرداری لەلایەنی (ئابوری و كومەڵایەتی و سیاسیی و فەرهەنگی و خۆشگوزەرانی) گۆرانكاریی گەورە و پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، دەتوانن بڵێن پارتی لیستی كردار و بەرنامە و خزمەتكردنە.

 بۆیە لیستی 213 و 76ـی پارتی ئەو بریار و بەڵێنانەی كە بە خەڵكی كوردستان دەدات لە هەڵبژاردنی 30/4/2014 بە جێی دەگەێنێت. دەبێت بڵێین ئەو (شار و شارۆچكانە و گوند و گەرەكانەی) دەستی پارتیمانی پێ نەگەیشتووە دورشمی ئەوە بەرز بكەنەوە (دەنگ بدەین بە پارتی با شار و شارۆچكەكان و گوند و گەرەكانتان وەك هەولێر و دهۆك خزمەت بكرێن).

لیستی 213 و 76ـی پارتی، لە ماوەی حوكمڕانیدا بە كردەوە سەلماندوویەتی و خەڵكیش بەختی چەندین ساڵەی خۆیان لەگەڵیدا تاقی كردەوە كە هێزێكە خاوەن پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە بۆ ئێستا و ئایندەی خەڵكی كوردستان، بۆیە بەوپەڕی متمانەوە دەبێ چاوەڕوانی لە 30ـی نیسانی بكەین، تا وەڵامی هەموو ئەو پڕوپاگەندانە بدینەوە كە دژی پارتیمان كراوە وەك چۆن لە هەڵبژاردنەكانی پیشتریش متمانەیان پێداوەتەوە، با هەموومان بەرەو سەركەوتنە گەورەكەی پارتی پێشڕەومان هەنگاو بنێی.

 

لیستی 213 و 76ـی پارتی، ئەو لیستەیە كە لە ماوەی (نیو سەدە زیاتر) تەمەنی خەبات و رزگاری خوازیی و قوربانیدانییدا لە پێناو بە دیهێنانی خەون و ئاواتەكانی میللەتەكەیدا تێكۆشاوە و تا بەدەستهێنانی هەموو هیوا و ئاواتەكانی و سەرفرازی میللەتەكەی بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان.

 

(سەرۆك بارزانی) وەك یەكەم سەرۆكی كوردستان و (پارتی)ـیش وەك حیزبی دایك و یەكەم هێزی سیاسی لە گۆڕەپانی كوردستاندا، پشتگیری لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كاری لەسەر سەربەخۆیی ئابووری و ترانزێتی بازرگانی كوردستان كردووە؛ زۆر حەكیمانە داكۆكی لە ئەزموونی كورد و فیدراڵییەتی كوردستان و كاری لەسەر ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییەتی عێراق كردووە، تا دەگاتە داكۆكیكردن لە پرسە نەتەوەیی و مافە نیشتمانییەكانی میللەتی كورد.

 

 

30ـی نیسانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و بەرێوەچوونی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاكان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، وەڵامێكی باش دەبێت بۆ دوژمنان و ناحەزانی ئەزموونی ئێستای كوردستان و، هەریەكێك لەم هەڵبژاردنانەیش كاریگەریی لەسەر بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لە بەغدا و ناوچەكەش هەیە، بۆیە ئەركێكی نیشتیمانییە بەرەو پیری هەڵبژادنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاكان بچین و دەبێت، دەنگ بدەین بەو هێزە كە ڕابردوو چاو و دڵی خەڵكی بووە. ئەو هێزی دوور لە چەواشەكاری و بەپێی واقیعە مێژووییەكان كاری لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی كورد كردووە كە ئەویش لیستی 213 و 76ی (پارتی دیموكراتی كوردستان)ـە.