Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خورماڵ... جواڕۆیی مێژوو و پێشهاتەکان و بایەخی سەرکەوتنی لیستەکانی 213 و 76-ی پارتی خستە بەر باس

   خورماڵ-KDP.info/لە بەردەوامیی پشتگیریكردن لە لیستی 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان و 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی ناوچەی خورماڵ كۆرێكی جەماوەری بۆ فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ساز دا کە تێیدا زۆرێك لە كادر و هەڤاڵ و ئەندام و لایەنگران و كەسایەتییەكانی ئەو ناوچەیە و ژمارەیەك لە كاندیدانی لیستی 76 و 213 ئامادەی بوون.

فەرەیدوون جوانڕۆیی سەرەتای وتارەكەی بە مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست پێ كرد بە تایبەت لەو دەڤەرە و لەسەر دەستی زۆرێك لە ئامادەبووانی ئەو كۆڕە كە چەند قوربانییان بەخشیوە و چەند شەهیدیان لە خۆشەویستانیان لەثیناو شۆڕشدا داوە، زیاتر گوتی،  "ئامانجی ئەو خەبات و قوربانیدانەی ساڵانی رابردووتان ئەم ئەزموون و هێمنی و ئارامی و خۆشگوزەرانییەی ئەمرۆی لێ هاتووەتە بەر"، هەروەها هەڵویستی كوردانەی سەرۆك بارزانی لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی گەلی كورد  خستە بەرباس.

جوانڕۆیی هەر لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەدا، ڕۆشنایی خستە سەر، گرفت و كێشە ئاڵۆزەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەوڵدان بۆ چارەسەركردنیان، رێككەوتنی ستراتیژیی نێوان یەكێتیی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كور دستان، هەڵبژاردنی رابردووی پارلەمانی كوردستان و ئەنجامەكەی و گرفتەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی 8ی حكوومەتی هەرێم.

پێشكەوتنە دیپلۆماسییەكانی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆكی هەرێم و كرانەوەی هەرێمی كوردستان بە رووی جیهان دا و هەنگاونان بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەژێر ئاڵای كوردستان باسێكی گەرمی كۆرە جەماوەرییەكەی جوانڕۆیی بوو

لە کۆتایی کۆڕەکەدا جوانڕۆیی، هاندانی كوردستانیان بۆ چوونیان بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان لە 30/4 و دەنگدان بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 76 بۆ ئەنجوومەنی پاریزگاكان و ژمارە 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركەوتنی ئەو لیستە، بە گرینگ وەسف کرد و گوتی سەرخستنی لیستەکانی پارتی زامنی هەموو ئەوانە دەكات و ئەم ئەزموونە زیاتر بەرەو پێشكەوتن دەبرێت و ئاوەدانیی زیاتر لە كوردستان دەچەسپێت و بەرەو سەربەخۆیی نزیكتان دەخاتەوە.

 

بێخال خالید هەڵەبجە