Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرکەوتنی لیستی 76 و 213 زامنی دەستەكەوتەكات و خزمەتگوزرایی زیاترە

هەولێر-KDP.info/عەلی حوسێن، ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان زامنی دیموکراسی و پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوتانەیە کە ئەمڕۆ کوردستان بە خۆیەوە بینیوە. هاوكات گوتی، بە سەرکەوتنی لیستی 76 و 213 بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاكان، ئەو دەستكەوتانە پەرەیان پێ دەدرێت و خزمەتگوزرایی زیاتر بەرجەستە دەبێت.

بەرپرسی لقی دوو، عەلی حوسێن و سەفین دزەیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و کارگێڕانی لق و، کاندیدانی لیستی 76 و 213 کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنەکانی شاری هەولێر بەرێوە چوو.

بەرپرسی لقی دوو دوای باسکردن لە خەباتی پڕسەروەریی پارتی تەئکیدی لە کار و هەنگاوەکانی لیستی 76 بۆ پارێزگای هەولێر و لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکان و خزمەتکردن و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان، هەروەها داوای لە ئامادەبووان کرد بە فراوانی بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و رۆڵی کارایان هەبێت لە هۆشیارکردنەوە و دەنگدان بە هەردوو لیستی (213 و 76) پارتی دیموکراتی کوردستان کە زامنی دیموکراسی و پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوتانەیە کە ئەمڕۆ کوردستان بە خۆیەوە بینیوە.

هەروەها، بۆ هاندانی ئافرەتان و هێنانیان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و پاڵپشتی لە هەردوو لیستی 76 و 213-ی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی حوسێن، بەرپرسی لقی دوو و دکتۆرە چنارسەعد عەبدوللا و نازەنین وسو، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی، لە هۆلی پێشەوا کۆبوونەوەیەکیان بۆ ئافرەتانی شاری هەولێر ڕێک خست.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەر یەک لە بەرپرسی لقی دوو و ئەندامانی سەرکردایەتی رۆڵی ئافرەتانیان بە گرنگ و پربایەخ لە بەشداریی پرۆسەی سیاسییدا و دەنگدان بە لیستی 213 -ی ئەنجوومەنی نوێنەران و 76-ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر وەسف کرد و تەئکیدیان کردەوە سەرکەوتنی لیستی پارتی، سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان و پێشکەوتنی ئافرەتە لە کایە جیاجیاندا.

هاوکات بۆ زیاتر سەرکەوتن و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی کوردستان، ئاریان سەڵاحەددین، کارگێری لقی دوو و کاندیدانی لیستی 76-ی پارێزگای هەولێر و 213-ی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ناوچەی برایەتی سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی فراوانی جەماوەری کرد.

ئەو لە وتارێکدا باسی هەموو دەستکەوت و بوژانەوە و پێشکەوتنی ئاوەدانیی شاری هەولێری کرد و تەئکیدی لە جەماوەر کردەوە دەنگ بە کاندیدانی هەردوو لیستی پارتی بدەن بۆ گێرانەوەی مافە وەدینەهاتووەکان و زامنکردنی مافە بەدەستهاتووەکانی خەڵکی کوردستان و پرۆژە خزمەتگوزاریی و بەهێزبوونی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی سەرۆک بارزانی.