Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سیداد بارزانی لە هەڵمەتی بانگەشەی، سۆران، خەلیفان و رواندزدا: پارتی دابینکاری سەقامگیری و ئازادییە

سۆران- kdp.info/ لە بەردەوامیی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دوای 18 رۆژ، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی بە یاوەریی دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی میحوەری سۆران و بەرپرسی لقی10 و كارگێڕانی لقی10 و بە هەماهەنگیی سەرجەم كاندیدانی هەردوو لیستی 213و76ـی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی چەندین شوێنیان كرد.

بە ئامادەبوونی جەماوەری ناحیەی خەلیفان لە یاریگای سەنتەری ناحیە كە كۆی چین و توێژەكانی ئەو ناوچەیەی لەخۆ گرتبوو، كۆڕێكی جەماوەری ساز درا. سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆك لە وتارێكیدا تیشكی خستە سەر بەرخودانی بەردەوامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و تێكۆشان بۆ ئەم رۆژەی سەقامگیری و پەرلەمانێكی ئازاد لە هەرێمی كوردستان، دواتر لەلایەن نەوزاد هادی سەرۆكی لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر باس لە پرۆژەكانی ماوەی رابردووی حكوومەتی هەرێم بۆ ناوچەكەی ئەنجام داوە، هەر لە كۆڕەكەدا تەواوی كاندیدەكان خۆیان ناساند و داوای متمانەیان لە هاووڵاتییان كرد.

هەر دوانیوەڕۆی دوێنێ لە لیژنەی ناوچەی رواندز بە ئامادەبوونی چین و توێژەكانی ئەو ناوچەیە كۆڕێكی جەماوەری ساز درا و لەلایەن سیداد بارزانییەوە رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێشەنگی ئاشتی و سەقامگیری و بەدیهاتنی مافی رەوای گەلی كوردە خرایە بەر باس، پاشان نەوزاد هادی باسی لە پرۆژەكان كرد و گرنگیی سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە.

لە كۆتایی گەشتەكەدا ئێوارەی هەمان رۆژ لە هۆڵی هەژار موكریانی لە ناو بارەگای لقی10 بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری سەنتەری قەزای سۆران، ئێوارە كۆڕێكی جەماوەری ساز درا و سیداد بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی ئەهمیەتی هەردوو لیستی 213و 76ـی پارتی یموكراتی كوردستانی باس كرد، هەروەها داوای لە ئامادەبووان كرد بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و متمانە ببەخشن بە هەردوو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان. پاشان لەلایەن سەرۆكی لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكان وەك وەبیرهێنانەوەیەك لەو خزمەتگوزاریانەی حكوومەتی هەرێم بۆ ناوچەكە كردوویەتی و بەڵێنی ئەوەشی دا ئەگەر متمانەیان پێ ببەخشرێ ئەوا بەردەوام دەبن لەو هەڵوێستەیان. لە كۆتایی كۆرەكەشدا تەواوی كاندیدەكان خۆیان ناساند و كارنامەی خۆیانیان پێشكەش كرد و بەڵێنی ئەوەیان دا ئەگەر دەنگیان پی بدەن لە جێگای باوەڕی ئەواندا دەبن.

 جێی باسە لە هەرسێ شوێندا تەواوی هاووڵاتییان بە چەپڵەرێزان پێشوازییان لە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەیەك دەنگ و بێ دوو دڵی هەردوو لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغدا و 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لیستی ئەوان دەبێ.

ئیسماعیل گوندەژۆری