Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگه‌یاندراوى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لیژنه‌ى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستاندا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ ڕێككه‌وتن:

ته‌وه‌رى یه‌كه‌م:

1-     كارنامه‌ى حكوومه‌ت سه‌رچاوه‌ بگرێت له‌ به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیسته‌ براوه‌كان و پڕۆژه‌كانى چاكسازیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى و به‌رپاكردنى شه‌فافیه‌ت و دادگه‌رى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ لایه‌نه‌ هاوبه‌شه‌كانى حكوومه‌ته‌وه‌ پێك بهێنرێت.

2-     پشتیوانیى دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مان بكرێت وه‌ك‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى یاسادانان و چاودێرى به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانێت به‌ ته‌واوى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت و ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.

3-      كابینه‌ى نوێ بكرێته‌ حكوومه‌تى دامه‌زراوه‌كان و ده‌ستى حیزبه‌كان له‌ حكوومه‌ت دوور بخرێته‌وه‌.

4-     له‌ كابینه‌ى هه‌شته‌مدا هاووڵاتیبوون پێوه‌رى ئه‌رك و مافه‌كان بێت.

5-     هه‌ردوولا له‌م بارودۆخه‌دا بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن بۆهه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و شه‌فاف و دوور له‌ سزا و فشار.

6-     له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌فته‌ى ئاینده‌ دانیشتنى خۆى ببه‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان.

ته‌وه‌رى دووه‌م:

كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان هاوبه‌شى‌ كابینه‌ى هه‌شته‌م ده‌بێت كه‌ حكوومه‌تێكى بنكه‌فراوانه‌، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:

أ‌-       وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان.

ب‌-  وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ژینگه‌.

ت‌-  به‌رپرسى ده‌سته‌یه‌ك.

ث‌-  به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى له‌ جومگه‌ و كایه‌كانى حكوومه‌ت هاوبه‌ش ده‌بێت.

 

پارتى دیموكراتى كوردستان                                                         كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان

17.4.2014

هه‌ولێر