Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقیان خستە بەر باس

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی 4ـی 2014 لە سەڵاحەددین سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ، ڕۆبێڕت ستیڤێن بیكڕۆفت وشاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق بە گشتی و پارێزگای ئەنبار بە تایبەتی خرانە بەر باس و ڕێگەچارەكانی قەیرانی سیاسی و دۆخی نالەباری ئەمنی تاوتوو كران. باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە قەیرانی سیاسی و تێكچوونی باری ئەمنی لە عێراق و بە تایبەت پارێزگای ئەنبار بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

 هەر لەم دیدارەدا قسە لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی و كاریگەرییەكانی ئەو هەڵبژاردنە لەسەر گۆڕینی نەخشەی سیاسیی عێراقی كرا و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ببێتە هۆی كردنەوەی گرێكوێرەكان و كۆتاییهاتن بە تەنگژە و قەیرانەكانی عێراق.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و قەیرانی سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوو.