Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەممەد سەنگەسەری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەممەد مەلا محەممەدئەمین سەنگەسەری) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی (محەممەد مەلا محەممەدئەمین سەنگەسەری)

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد مەلا محەممەدئەمین سەنگەسەری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەممەد مەلا محەممەدئەمین سەنگەسەری) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤