Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. ڤیان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لەگەڵ شاندی حكوومه‌ت بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی زۆر باشیان لەبارەی پڕۆژەی ھەژماری من بە ئێمە دا، کە ئەو پڕۆژەیە سەرجەم خزمەتگوزاریە بانکیەکان لەخۆ دەگرێت و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا باوەڕپێکراوە.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوێنێ وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ شاندی ھەژماری من لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان بۆ ئێمە دا، کە ھەر کەسێک دەتوانێت بەشداری لەو پڕۆژەیە بکات لەو بانکانەی بەشدارن لە ھەژماری من، کە ژمارەیان پێنج بانکە و ھەمووشیان باوەڕپێکراون و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و لەلایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکاش".

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: "ھەموو بەشداربووانی ھەژماری من دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاریەکانی بانکی لە پڕۆژەی ھەژماری من وەربگرن، بۆیە پڕۆژەیەکی زۆر باشە و ھیچ گرفتێکی نییە و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەتوانن بەشداری بکەن، چونکە سەرجەم ئەو بانکانەی بەشدارن لەو پڕۆژەیە ھەمووان باوەڕپێکراون، لەبەر ئەوەی پێویست بوو ئەو شاندە لەبارەی ئەو پڕۆژە بۆ ئێمەی ڕوونکردەوە".

دکتۆرە ڤیان سەبری باسی لەوەشکرد: "شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەوردی باسی پڕۆژەی ھەژماری منیان کردوو بڕیارە بانکی تی بی ئایش بێت بەشداری لەو پڕۆژەیە بکات، ئەو پڕۆژەیە لەسەر دەستپێشخەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەدیجیتاڵکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بانکی کە خزمەتێکی باشی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە گفتووگۆکان بەردەوام دەبن لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حکوومەتی عێراق".

 

بڵند ئیبراھیم