Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان

سۆران-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنووری ھەرچوار قەزاکانی سۆران و چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر و، خێزانە کەمدەرامەتەکان لە ھاوکاریەکە سوودمەند بوون.

تووران  خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە ڕێگای لیژنەیەکەوە بە ھاوکاریی یەکەی ئیداری سنوورەکە و موختارەکان ناوی خێزانە ھەژار و کەمدەرامەتەکانمان تۆمار کرد، لە سۆران 6 ھەزار و  553 خێزان لە پرۆژەکە سوودمەند بوون.''

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سۆران ئەوەیشی ڕاگەیاند: "ھاوکارییەکان پێک ھاتبوون لە یەک فەردە ئاردی سفر و ١٠ دەبە ڕوونی زەیت و دوو مەعجوونی تەماتە و بڕێک نیسک و نۆک. ئەو هاوکارییانە لە سنووری ھەرچوار قەزاکەدا لە ڕێگای بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکرێت.''

سیروان سابیر