Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی: هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە زۆر گرنگە

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

وەزیری بەرگری ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە، گوتیشی ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.