Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جێگری سوپاسالار: ھەموو چالاكی و ھەماھەنگییەكانی ھاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە دەستی پێكردووەتەوە

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ،  ھەماھەنگی و ھاوكاریی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و دەشڵێ، ئەوەی پێشتر ھەبوو لە نێوان پێشمەرگە و ھاوپەیمانان، بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "راستە پێشتر ھەموو چالاكی و ھەماھەنگییەكانی ھاوپەیمانان دژی داعش راگیرابوون لە مەشق و چالاكیی ئاسمانی، بەڵام لە ئێستادا دەستی پێكردووەتەوە و لە ھەموو روویەكەوە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ھەماھەنگی و ھاوكارییان ھەیە.

شێخ كەمال گوتیشی: "بە شێوەیەكی گشتی ھەموو ھاوكاری و ھەمانگییەكی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمان بەردەوامی ھەیە چ لە ڕووی مەشق و راھێنانەوە بە ھێزەكانی پێشمەرگە، یانیش پاڵپشتیی لۆجستی بۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.

 

قائید میرۆ