Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەستەی گەشتوگوزار پلان و ستراتیژیی خۆی بۆ ساڵی 2020 خستە ڕوو

هەولێرـKDP.infoـ دەستەی گەشتوگوزار پلان و ستراتیژیی وەزارەتەکەی بۆ ساڵی ۲۰٢۰ ڕاگەیاند و ئاماژەی بە کار و چالاکییەکانی داهاتووی دا.

ئەمڕۆ ۱٦ی ۱ی ۲۰۲۰ بە ئامادەبوونی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی تەواوی شارەکانی کوردستان و دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە هۆڵی دەستە، بەرنامە و پلانی کار و ستراتیژیی خۆی بۆ ساڵی 2020 خستە ڕوو."

لە سەرەتادا، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسی لە پلان و بەرنامەی کار و ستراتیژیی داهاتووی دەستەی ناوبراو کرد و ئاماژەی بە بەرنامەی کاری دەستەکەیان بۆ ساڵی 2020 دا، پاشان بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دەستەی ناوبرا، ئامانجی کار و پلان و ستراتیژی داهاتووی دەستەکەیان بۆ ئامادەبووان شی کردەوە."


فایزە کۆیی