Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فارس عیسا: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بەغدا- KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ دوای سەردانیكردنی بەغدا، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیش كۆدەبنەوە.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و لە دەستپێكی سەردانەكەشیدا دەچێتە بەغدا و پاشنیوەڕۆش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

عیسا گوتیشی، لەو سەردانەیدا، وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا باسی لەوەش كرد، مەبەست لەو سەردانە ئەوەیە، كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە ببات و پتەوتری بكات، هەر بۆیەش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

بڵند ئیبراهیم