Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێز و پێزانینمان ھەیە بۆ ھەموو ھەوڵ و کۆششی جەماوەریی ئاشتیخوازانەی سەرجەم چین و توێژەکان کە لە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندان کۆبوونەتەوە، بە پێویستمان زانی سەرنجی خوشک و براکانمان کە خاوەن مافی دەستوورین رابکێشین بۆ ئەوەی ئاگاداری هەوڵی هەندێ خەڵکی سەرلێشێواوی تێکدەر بن کە بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەلامەتیی نیشتمان، لەدژی پێشمەرگە پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاو دەکەنەوە.

ده‌قی ڕوونکردنەوەکه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەشێک لە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بە خۆپێشاندان و داواکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ناسنامەی ھاووڵاتیبوون و لەپێناو باشترکردنی ھەلومەرجی ئێستای عێراق، مافێک پەیڕەو دەکەن کە دەستوور فەراھەمی کردووە.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێز و پێزانینمان ھەیە بۆ ھەموو ھەوڵ و کۆششی جەماوەریی ئاشتیخوازانەی سەرجەم چین و توێژەکان کە لە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندان کۆبوونەتەوە، بە پێویستمان زانی سەرنجی خوشک و براکانمان کە خاوەن مافی دەستوورین رابکێشین بۆ ئەوەی ئاگاداری هەوڵی هەندێ خەڵکی سەرلێشێواوی تێکدەر بن کە بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەلامەتیی نیشتمان، لەدژی پێشمەرگە پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاو دەکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ناوی برا پێشمەرگەکانتان لە بەرپرسیارێتی لەو بابەتانەی لە خۆپێشاندانەکان ڕوویانداوە.

پێشمەرگە بە مێژووی دوور و درێژی نیشتمانی خۆی بۆ ھەموو عێراقییەكان قەڵغان بووە و ھەموویانی پاراستووە و بە شەھیدە سەربەرزەکانییەوە قوربانی و وەفاداری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانی لە پێشەنگی گەلانی ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازدا بێت، ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق و برای ئێوەن، پێشمەرگە زۆر لەوە دوورە کە بە پێچەوانەی ویژدان و خواستی نیشتمان ناو و رێبازەکەی  لەکەدار بکرێت. 

لەبەر ئەوە دوژمنانی یەکریزی نیشتمانی بە ئامانجی بەلارێدابردنی ڕێڕەوی ڕووداوەکان و بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە گوماناوییەکانیان، ھەوڵی بەخشینی تۆمەتی درۆزنانە دەدەن. ئێمەیش پەیمان دەدەین کە گەلەکەمان بە هەموو هێزكانییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی کە ھەوڵی تێکدانی یەکریزیی نیشتمانی دەدەن، لە ئامادەباشیدا دەبێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠١٩/١١/١٨

ھەولێر