Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح جه‌خت له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌

هەولێر-KDP.info-  له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/11/2019 له‌ كۆشكى كۆماریى سه‌لام له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیى ئارامیى و سه‌قامگیرى له‌ وڵات و فه‌راهه‌مبوونى ژیانێكى باشتر بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه‌.