Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەولێر.. ئەمڕۆ دوو وێستگەی كارەبا دەكرێنەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو وێستگەی كارەبا دەكرێنەوە، كە كاری ئەو دوو وێستگەیە گۆڕینی ڤۆڵتییەیە و دۆخی كارەبا باشتر دەكات و ئەو كێشانەی هەشن چارە دەكرێن.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ دوو وێستگەی كارەبا لە شاری هەولێر دەكرێنەوە، كە وێستگەی گۆڕینی ڤۆڵتییەیە و یەكێك لە گردجووتیارە و ئەوەی دیكەش نزیك عەنكاوەیە.

بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر روونیشی كردەوە، ئەو وێستگانە كاریان گۆڕینی ڤۆڵتییەیە لە 33 بۆ 11 كەیڤی و ئەوەی دیكەی وێستگەی مۆبایلی عەنكاوەش، كاری گۆڕینی 132 بۆ 11 كەیڤییە و ڤیدەرەكانی كارەبای لێ رادەكێشرێت و چارەسەری ئەو كێشانەی كارەبا دەكات، كە لە سنووری هەولێر و عەینكاوە و بەحركە هەن، هەروەها كارێكی دیكەی ئەو دوو وێستگەیە، چاككردنەوەی كارەبایە كە زۆر جار تێك دەچێت.

 

بڵند ئیبراهیم