هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه ده‌بێته هۆى لاچوونى سه‌رنج له‌سه‌ر داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستییه ده‌كاته مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و ساقامگیریى ناوچه‌كه، بۆیه به پێویستى زانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى جددیى ڕاگرتنى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان بدات، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیى خۆى له به‌شداریى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا له كرداره سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و دۆخى مرۆیى و ئه‌گه‌رى ئاواره‌بوونى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه نیشان دا.
به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/10/2019 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ولێر، دۆخى ئێستاى عێراق و گفتوگۆ و بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گرنگیى سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى و ئایندەى پرۆسەى سیاسى لە عێراق، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ فەرەنسا و چۆنیەتیى بەرەوپێشبردنیان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها بیروڕایان سه‌باره‌ت به دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى و دۆخى سووریا و پێكدادان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ڕۆژهەڵاتى فورات گۆڕییه‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا وێڕاى خۆشحاڵى به‌وه‌ى بۆ جارى حه‌وته‌مه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانیان له‌م كاته‌دا بۆ نیشاندانى پشتگیریى سه‌رۆك ماكرۆن و فه‌ره‌نسایه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى سووریا و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ تاوتوێ بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانیان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسایشى لەم دۆخە ئاڵۆزەى ناوچەکەدا وەک پشتگیرى و بایەخ و گرنگیپێدانى فەرەنسا بە هەرێمى کوردستان و ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە بەگشتى له قه‌ڵه‌م دا.