Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی غەددی سووریا دەكات

هەولێر-KDP.info- رۆژی شەممە 12ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك و كارەسات و نەهامەتیی زیاتر بۆ گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.‎