هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌بەرهێنانی کوردستان ئاماژه به هه‌وڵه‌كانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له پرۆژه‌كانیان سوودمه‌ند بن و پێشی وایه كه ئالیه‌تی نوێ گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان له كوردستان زیاتر بكرێت.
د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەرنامەی نوێی دەستەکە سەرنج دەخاتە سەر دروستکردنی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانە، کە کوالێتییان باشە و نرخیان گونجاوە و قستی درێژخایەنیان هەیە."
محەمەد شوکری ڕایشیگەیاند: "ئاراستەی کاری ئێمە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودوەرگرتنی خەڵکی کەمدەرامەتە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون. جگه له‌وه‌ش، ده‌بێ ئالیه‌تی وه‌به‌رهێنان خێراتر بكرێت و به‌دوای ئه‌و ڕێگایانه‌وه بین كه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك ده‌كه‌ن."
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژەی بە هەوڵەکانی دەستەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرد و ڕایگەیاند: "خه‌ریکی گفتوگۆین بۆ هێنانی وه‌به‌رهێنه‌ری نوێ بۆ پرۆژه ته‌واونەکراوەکان."
کارزان هەورامی