Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم دەکات

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا د.فوئاد مەعسوم وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستور دەربڕی.

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بگێڕێت.