Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی: بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیداین

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی روودانی شه‌ڕ و هێرشی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا سه‌رۆك بارزانی  رایگه‌یاند، له‌ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانین.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زیاتر نه‌بنه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی ئاشكراشیكردووه‌، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیداین.