Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەكات

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 21ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.