هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 11/9/2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان، مه‌كته‌ب و لقه‌كان و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌گانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی كۆنفرانسی (پارتی لەنێو گۆڕانکارییەکاندا، هەڵسەنگاندنێک بۆ ئێستا و نەخشەڕێگایەک بۆ داهاتوو) به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ر‌ى دیراسات و توێژینه‌وه و ئه‌كادیمیاى پارتییەوە، به هاوكاریى كۆمه‌ڵێك شاره‌زا و پسپۆڕ له بواره جیاوازه‌كان ڕێكخرابوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ڕێكخستنی كۆنفرانسه‌كه و ناوه‌رۆك و بابه‌ته‌كانی له گرنگیدان به ڕێكخستن و خۆڕێكخستنه‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى ئه‌م قۆناغه و قۆناغەکانى ئایندەدا، بە گرنگ لە قەڵەم دا.
بەڕێزیان ئاماژه‌ی بە ڕۆڵ و كاریگه‌ریى ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانى قوتابیان، لاوان و ئافره‌تان کرد كه توێژى هه‌ره زیندوو و كاریگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ن و زامنى به‌رده‌وامى و نوێبوونه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختی لە كاركردن بۆ حوكمڕانییه‌كى دروست، په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و هەبوونى پرۆگرامى به‌ڕێوه‌بردنى له ئاست متمانه‌ى خه‌ڵكدا، کردەوە.
به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه پارتى ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له‌پێشه و ده‌توانێت داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ك نموونه‌ش ساڵانی سه‌ختی ڕابردووی بیرهێنایه‌وه كه وێڕاى هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزى و ئاسته‌نگه‌كان پارتى توانى له چوارچیوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له پاراستن و بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕۆڵى پێشه‌نگ و كاریگه‌رى خۆى ببینێت و ببێته پارێزه‌رى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لی كوردستان.
بەڕێز جێگرى سەرۆکى پارتى هەروەها جەختى لە گرنگیى قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن له‌نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا و نەبوونى ململانێ سیاسییەکان بە هۆى دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیى هاووڵاتیان کردەوە.
ئاماژەى بەوەش دا کە پارتى وه‌ك حیزبێكى حوكمڕان و كاریگه‌ر له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەبێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نێو حیزب و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا ڕێكبخاته‌وه به جۆرێك له خزمه‌تى به‌ره‌وپێشچوونى حوكمڕانییه‌كى سه‌رده‌میانه و سه‌ركه‌وتوودا بێت له كوردستان و ببێته نموونه‌ى حوكمڕانییه‌كى مه‌ده‌نیى پێشكه‌وتووى مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
به‌ڕێزیان داوای له کادیرانى پارتى کرد به هه‌مان گیانی پێشوو له تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان، پشتگیرى له كابینه‌ى (9)ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و هەموو خۆیان بکەنە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان.