Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ جێگرانی ده‌ركرد

هه‌ولێر-KDP.info- له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌:

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد.

 

فه‌وزی هه‌ریری

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

10/9/2019