هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی فەرمیی تویتەردا بە بۆنەی یادکردنەوەی رۆژی نێودەوڵەتی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمایی ئاینیی یان بیڕورا، پەیامێکی راگەیاند کە تێیدا دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارام دەبێ بۆ گشت ئەوانەی کە لە دەستی توندوتیژی و ستەم رایان کردووە، هەروەها دڵنیایی دا کە بەردەوام پاریزگاریان لێ دەکرێ، تەکیدیشی لە برەودان بە پێشخستنی ئازادیی ئاینیی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.