هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گوتی، مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و به‌هۆی مه‌شق و ڕاهێنانەوە هێزی پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش ماندووتره و هیچ هێزێك بێ مه‌شقكردن نابێت. ئه‌ڵمانیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وامه له مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، عه‌زیز وه‌یسی، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "مه‌شقكردن به هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزی پێشمه‌رگه بێ مه‌قشكردن نابێت و هه‌ر هێزێك بێ مه‌شقكردن بێت وه‌كو كه‌سێكی نابینایه و زوو ده‌كه‌وێت، بۆیه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر مه‌شق به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و به‌هۆی مه‌شقكردنه‌وه هێزی پێشمه‌رگه زۆر له سه‌رده‌می شەڕی داعش ماندووترە."
عه‌زیز وه‌یسی گوتیشی: "وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هاوكاریی خۆی بۆ عێراق گواستووەته‌وه، به‌ڵام له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه داوا له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین زیاتر هاوكاریی ئێمه بكات، چونكه ئێمه ئومێدێكی زۆرمان به وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌یه."
وڵاتی ئه‌ڵمانیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی له شەڕی داعشدا هاوكارییه‌كی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد، به‌تایبه‌ت له ڕووی دابینكردنی چه‌ك و ته‌مه‌نییەوە، گرنگترین چه‌كیش كه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی دا و له تێكشكاندنی داعشدا كاریگه‌رییەکی زۆری هه‌بوو، چه‌كی میلانۆ بوو.
بڵند ئیبراهیم