هه‌ولێر-KDP.info - به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له ئاماده‌كاریی پارتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی گرنگه پارتی هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینی و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن هه‌یه.
خه‌سره‌و گۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كورستان گوتی: "وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پابه‌ند ده‌بین به خشته‌ی كاری كۆمسیۆن كه واده داده‌نێت بۆ تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی ناوی به‌ربژێر. سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكان و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن هەیە و سكاڵامان تۆمار كردووه و تێبینییه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوه‌ته‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمسیۆن و ئومێده‌وارین چاوپێداخشاندنه‌وه به هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌دا بکرێت کە له بەره‌ژه‌وه‌ندیی ده‌نگی ئێمه نین."
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی ڕایشیگه‌یاند: "له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانەوە وه‌ك پارتی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌مڕۆ و دوێنێ كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، پێش جه‌ژن له‌گه‌ڵ لقه‌كانی پارتی له ناوچه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و تا نزیك ببینه‌وه له هه‌ڵبژادن كۆبوونه‌وه‌كان چڕتر ده‌بنه‌وه."
خه‌سره‌و گۆران گوتیشی: "بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی نییه، وه‌ك به‌سره و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا نییه، پشكی شێری ئه‌و ناوچانه ئاواره‌ن، له شوێنی خۆیان نین، به‌شێكی زۆریان له خێوه‌تدان و به‌شێكیان له گوند و قه‌زا و ناحیه و هۆتێل و ده‌ره‌وه‌ن."
کارزان هەورامی