Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەفتاو سێ ساڵ لە خەبات و بەرخودان

سەلام عەبدوڵڵا

پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە چلەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬پێشوودا وەك زەروورەتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬چاوی‮ ‬هەڵهێنا و جڵەوی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬لە پێناو ئامانجە دێرینەكانی‮ ‬گەلەكەمان ــ بۆ سەرفرازی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬ــ كردە ئامانجی‮ ‬بەرخودان و ستراتیژی‮ ‬كارو تێكۆشانی،‮ ‬ئەم ئەركە مێژووییەش،‮ ‬بە دەستپێشكەری‮ ‬و هەوڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە دوای‮ ‬راپەرینەكانی‮ ‬بارزان و بەشداری‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬لە پشتگیری‮ ‬كۆماری‮ ‬ساوای‮ ‬مەهابادا گەڵاڵە بوو،‮ ‬چونكە بە ئەزموونی‮ ‬دوورودرێژی‮ ‬خۆی،‮ ‬گەیشتبووە ئەو باوەڕەی‮ ‬كە بەبێ پارتێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مۆدێرن كە ئەركی‮ ‬هۆشیاركردنەوەی‮ ‬گەل و زیندووكردنەوەی‮ ‬ئیرادە و متمانە بەخۆبوون مەحاڵە بەبێ پارتێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬هاوچەرخ بهێنرێتە دی‮ ‬كە سەركردایەتی‮ ‬و رابەرایەتی‮ ‬گەلەكەمان بكات و هەستانەوە و خۆڕێكخستنەوەو بڕوا بە خۆبوون و ئامادەسازی‮ ‬بۆ قۆناغەكانی‮ ‬داهاتوو دەستەبەر بكات،‮ ‬چونكە شكستی‮ ‬كۆمار و لاسەنگی‮ ‬هێزو باڵادەستی‮ ‬داگیركەرانی،‮ ‬باڵی‮ ‬بێ هیوایی‮ ‬بەسەر تەواوی‮ ‬گەلەكەماندا كێشابوو‮. ‬بۆیە دامەزراندنی‮ ‬پ‮. ‬د.ك لەو ئان و ساتەدا هیوا و ئاواتی‮ ‬گەلەكەمان بۆ سەرفرازی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر گەشاندەوەو گڕوتینێكی‮ ‬بەهێز و وزەی‮ ‬بە جەماوەردا‮.‬

لەماوەی‮ ‬ئەم حەفتاو سێ ساڵەدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە چەندین قۆناغی‮ ‬هەورازو نشێودا تێپەڕیوە،‮ ‬بەڵام نە لەسەركەوتنەكانیدا لە خۆبایی‮ ‬بووە،‮ ‬نە لە ساتە دژوارەكانیشدا ورەی‮ ‬بەرداوەو پشتی‮ ‬لە ئامانجەكانی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەمەش مێژوو دەیسەلمێنێ،‮ ‬چونكە دوای‮ ‬هەر كارەسات و دۆخێكی‮ ‬نەخوازراو،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر بە گوڕوتینێكی‮ ‬زیاتر و بەورەیەكی‮ ‬بەرزەوە هاتۆتەوە مەیدان و بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬سەلماندۆتەوە،‮ ‬ئەوەش سەرچاوەی‮ ‬لە داخوازی‮ ‬رەوای‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلەكەمان وەرگرتووە كە دەبێ ئەویش وەك هەموو گەلانی‮ ‬سەرزەمین،‮ ‬خاوەن ماف و سەروەری‮ ‬بەسەر خاكی‮ ‬خۆیدا هەبێت كە لەلایەن داگیركەرانەوە ئەو مافەی‮ ‬لێ زەوتكراوە‮.‬

لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا كە پارتی‮ ‬جڵەوی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬گرتە دەست،‮ ‬توانی‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا پانتاییەكی‮ ‬زۆر لە خاكی‮ ‬كوردستان ئازاد بكات و دامودەزگای‮ ‬ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی‮ ‬ناوچە ئازادكراوەكان بگرێتە ئەستۆ،‮ ‬خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬وەك تەندروستی‮ ‬و خوێندن و هەموو سێكتەرەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬زۆر بەباشی‮ ‬بەڕێوەببات،‮ ‬هەر وەك هێزێكی‮ ‬تۆكمە لە پێشمەرگە رێكبخات و چالاكی‮ ‬دژی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق سەركەوتووانە ئەنجام بدات،‮ ‬بە ئەندازەیەك كە حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬ناچار بكات كە رێككەوتننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئازار ئیمزا بكات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سەركەوتنە نەبووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە مامەڵەی‮ ‬توند لەگەڵ نەیارانی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵكو توانی‮ ‬ئەو دەلاقە گەورەیەی‮ ‬كەوتبووە نێو بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد زۆر حەكیمانە چارەسەر بكات كە بووە سەرسوڕمانی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا‮.‬

لە نسكۆی‮ ‬ئاداری‮ ‬1975دا پارتی‮ ‬ورەی‮ ‬بەرنەداو لە ماوەی‮ ‬كەمتر لە ساڵێكدا،‮ ‬خۆی‮ ‬رێكخستەوەو خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬دەست پێكردەوەو جارێكی‮ ‬تر سەلماندی‮ ‬كە حزبێكی‮ ‬زیندووە‮. ‬لە راپەڕینیشەوە هەموو توانای‮ ‬خستۆتە گەڕ‮ ‬بۆ بنیاتنانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كارای‮ ‬گێڕاوە لە‮ ‬یەكەمین هەڵبژاردنی‮ ‬ئازاد لە هەرێمدا و پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬لەگەڵ حزبەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دامەزراندووەو لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی‮ ‬لە هەرێمدا كراون،‮ ‬دەنگی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هێناوەو هەردەم لایەنگر و پشتگیری‮ ‬پەرەی‮ ‬سەندووە وەك لە دواین هەڵبژاردنی‮ ‬دا بووە خاوەنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬كورسیەكانی‮ ‬پەرلەمان كە ئەمەش هەر ئەوە دەسەلمێنێ كە پارتی‮ ‬جێی‮ ‬متمانەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە و تەنانەت لەسەر ئاستی‮ ‬هەموو عێراقیش وەكو تاكە حزب لە هەڵبژاردنی‮ ‬2018‭/‬5‭/‬12دا زۆرینەی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەدەستهێناوە،‮ ‬كە ئەمەش هەر زیندوویی‮ ‬و داینامیكیەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەئاشكرا دەسەلمێنێت‮.‬