Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى كابول ده‌كات

هەولێر-KDP.info-  به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ ئێواره‌ ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى له‌ هۆڵێكى كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان كرده‌ ئامانج و تیایدا به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.

كاره‌ تیرۆرستییه‌كانى له‌مجۆره‌ ئه‌ركێكى گه‌وره‌تر ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى زیاتر دژ به‌ تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

18/8/2019