هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی هونەریی و وەرزشی بڵاودەكاتەوە لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تا 25-7-2019.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی داون دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 33 پڕۆژە لە كەرتی هونەریی و وەزرشی ئەنجام دراون، كە 2 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 10 پڕۆژهیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 8 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 13 پڕۆژەیان لە لایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە.
لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی هونهریی و وهرزشی دەردەكەوێ كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی سەد و چل ملیۆن و سەد هەزار دۆلار، ئەنجامدراوە لە سەر ڕووبەری دووسەد و سیانزە دۆنم دووجا.
لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بە كۆی گشتی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە.
هێدی كاكەیی