هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ده‌ستگیركردنی (مەزلوم دا‌غ)ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
"دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم دا‌غ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.
ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن. سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شەممە 20/7/219"