هەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهبارهی رووداوی تهقهكردنهكهی رێستۆرانتێكی شاری ههولێر رایگهیاند: "رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بووه".
جوتیار عادل وتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهڵێت: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بووە. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە".
دهقی راگەیێنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17ـی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و پێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.
جوتیار عادل
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان