Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و بێگه‌ر تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌كار بوون

هەولێر-KDP.info- له‌ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه‌، دوو وه‌زیری دیكه‌ی كابینه‌كه‌ پۆستی وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت و ده‌ستبه‌كاربوون.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی له‌ كه‌ریم شنگالی و بێگه‌ر دڵشاد تاڵه‌بانی، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌رگرت.

دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی رۆڵڕاده‌ستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دوایین دوو وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون و به‌م جۆره‌ش ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌، پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.