هەولێر-KDP.info- بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسولخانه‌ی توركیا و حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەێنن.
پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستان. دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین
وسەرەخۆشی لە كه‌سو كاری كوژراوه‌كه و و كونسولخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین..
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان