بەغدا-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت خستمانه‌ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆتایی پێهات. دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می حكوومه‌ت بڕیارمان دا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبووینه‌وه. تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بوو. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت له لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه خستمانه‌ڕوو. هه‌روه‌ها گوتی: "له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به گفتوگۆی ته‌كنیكی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه". هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه گرنگ بوو بۆ پیشاندانی نیازپاكی هه‌رێمی كوردستان.