Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی پیرۆزبایی لە حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق دەکات

بەرێز نوری مالكی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی

بەرێزان لە ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوە

سلاوی خواتان لێ بێت

بە بۆنەی گرێدان و سەركەوتنی حەڤدەھەمین كۆنگرەی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتی، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەكەین و لە رێی ئێوەشەوە لە ئەندامانی كۆنگرە و كۆی ئەندام و لایەنگران و جەماوەری تێكۆشەری حزبەكەتان دەكەین. هیوادارین كۆنگرە و بڕیار و راسپاردەكانی لە خزمەت پێشكەوتنی حزبەكەتان و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و ئاشتی و لە ئاست چاوەڕوانی ھەموو لایەک بێت.

ئێمه لە پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوون بۆ حزبە تێكۆشەر و دێرینەكەتان، لەم بۆنەیەدا جارێكی دیكە تەئكید لە پەیوەندی مێژوویی و ھاوخەباتی درێژخایەنی نێوانمان دەكەینەوە كە بەرهەمەكەی روخاندنی دیكتاتوریەت و هاتنە ئارای عێراقی نوێ، عێراقی دیموكراتی و شەراكەت و تەوافوق و تەوازونی نێوان پێكهاتەكانی بوو. هەمیشە هیوادارین بە گیانی هاوخەباتیی جاران و لە پێناو عێراقێكی ئاسودە و ئارام كە هەمووان تێیدا بە ماف و ئازادی و عەدالەت شاد ببن برەو بە پەیوەندی نێوانمان بدەین.

جارێكی دیكە بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١٥ی٧ی٢٠١٩