Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شێخ جەعفەر: چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێمم

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، دەڵێ، چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێمە، كە وەك جێگری سەرۆكی هەرێم دەست بە كار بكات، هاوكات دەشڵێ، كە كاری باش بۆ یەكگرتنەوەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ كراوە و هیچ لەمپەرێك لە بەردەمیاندا نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بەربژێر بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، چاوەڕێی مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمە، تا وەك جێگری سەرۆك دەستبەكار بێت، وەك خۆیشی ئاماژەی پێدا، لە ماوەیەكی كورتدا فەرمانەكە دەردەچێت.

سەبارەت بە یەكگرتنەوەی هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ و ئەو كارانەی بۆ ئەو مەبەستە كراون، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، كە هەنگاوی باش نراون و گەشبینیش بوو بەوەی، كە لە كابینەی نوێدا و پێكهێنانی تەواوی سەرۆكایەتیی هەرێم، هەنگاوی باشتری بۆ دەندرێت، هەتا سوپایەكی یەكگرتووی نیشتیمانیی بەهێز درووست بكرێت.

شێخ جەعفەر رەتیشی كردەوە، كە هیچ رێگرییەك بۆ ئەو مەبەستە هەبێت، هەربۆیەشە گەشبین بوو بەوەی، لە ماوەیەكی كەممەودادا، ئەو هێزە نیشتیمانییە دروست بكرێت.

 

خێڵان بەختیار