Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی ٧ـی ٢٠١٩ لە هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری کرد لە ٢٣٠ــەمین ساڵڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا.

لەو مەراسیمەدا کە لەڵایەن کونسلخانەی فەرەنسا لە هەولێر ڕێکخرابوو، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی کونسول و نوێنەری ولاتانی بیانی ئامادەبوون.

لە مەراسیمەکە دا هەریەکە لە بەڕیزان دۆمەنیک ماس کونسولی فەرەنسا لە هەولێر و فەلاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتارییان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.