Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتی گوتی، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكەدا دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بدرێت و ئەگەر دەنگی پێویستی ھێنا، پەسەند دەكرێت.

د. ناسر ھەركی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بكات و یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكەش، دەنگدان دەبێت لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و ئەگەر دەنگی پێویستی ھێنا، پەسەند دەكرێت، چونكە یاساكە خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە و تەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت.

ھەركی گوتیشی: "تاوەكو ئێستا دیار نییە ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە دەخرێتە دەنگدانەوە، دەنگی پێویست بەدەست دێنێت یاخود نا، چونكە ئەو یاسایە بۆ ھەموو لایەنەكان جێی بایەخپێدانە و ئێمەش وەكو كورد مەرجی خۆمان ھەیە".

 

بڵند ئیبراھیم