هەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ چوارشهممه، 10ی تهممووزی 2019، له دانیشتنێكی تایبهتدا، به زۆرینهی دهنگی پهرلهمانتاران، متمانه به مهسروور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان بهخشرا.
له دایشتنهكه، به زۆرینهی دهنگی پهرلهمانتاران، كه 88 دهنگ بوو، وهك سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، كابینهی نۆیهم، متمانهی پێ بهخشرا.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگ لەسەر کاندیدانی پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نۆیەمی درا.
دەنگی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت بهو شێوهیه بوو
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، بۆ وەزیری داد، دەنگی 84 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بۆ وەزیری پێشمەرگە دەنگی 73 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
رێبەر ئەحمەد قادر، بۆ وەزیری ناوخۆ، دەنگی 76 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ئاوات جەناب نوری ساڵح، وەزیری دارایی و ئابوری، دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
سامان حسێن محەممەد بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ئالان حەمەسەعید ساڵح محەممەد، وەزیری پەروەردە، دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەنگی 80 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ساسان عوسمان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ئارام محەمەد قادر ئەمین، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەنگی 76 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، دەنگی 75 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
کوێستان محەممەد عەبدوڵڵا مەعروف، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەنگی 74 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
محەممەد سەعید عەلی، وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەنگی 75 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
بێگەرد دڵشاد شوکرەڵڵا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەنگی 83 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
کەمال موسلیم سەعید قەرەنی، وەزیری کارەبا دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەنگی 80 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەنگی 77 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
خالید سەلام سەعید، وەزیری هەرێم دەنگی 68 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ئایدن مەعروف سەلیم، وەزیری هەرێم دەنگی 78 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.
ڤاڵا فەرید ئیبراھیم، وەزیری هەرێم دەنگی 83 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.