دهۆک-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی ناوی بەربژێرەکانی بۆ باڵیۆزخانەکان ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە .
بەیار تاهیر دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارتی لە ڕێگای ئەو مەرجانەوە کە دەبێ لە باڵیۆزدا هەبن بەربژێرەکانی دەستنیشان کردوون و ڕادەستی پەرلەمانی کردوون و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر ناوەکانیان لە وەزارەتی دەرەوە دەردەچن و دەست بە کارەکانیان دەکەن."
گوتیشی: "لە کۆی ئەو پشکانەی بەر کورد کەوتوون ٦ باڵیۆزن، ئەوانیش بەپێی ئیستحقاقی کورسی دابەش کراون و بڕیارە ٢ تا ٣یان بەر پارتی بکەون."
بڕیارە ٧٠ باڵیۆز بۆ عێراق دابنرێن، ئەوانیش ٣٥یان لە ڕێگای لایەنە سیاسییەکان و ٣٥ی تریشیان لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە بەپێی چەند مەرجێک دادەنرێن.
کــاروان بــاعەدری