Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی دوو پڕۆژەیاسای گرنگەوە دەكات

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات و هەروەها خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ھەمواری یاسای بودجە دەكات.

د. ناسر ھەركی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێی دوو پڕۆژەیاسای گرنگ دەكات، یەكەمیان دەنگدانە لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ھەمواری یاسای بوجە دەكرێت، بە تایبەت ئەو خاڵەی باسی پلە تایبەتەكان دەكات، چونكە ٣٠/٦ دواوادەی كاركردنیان بووە و دەسەڵاتەكانیان كۆتایی پێھاتووە، بەڵام دوو مانگیان بۆ درێژ دەكرێتەوە تاوەكو لایەنەكان لەسەر پۆستەكان دەگەنە رێككەوتن.

ھەركی گوتیشی: "ئێمە وەكو فڕاكسیۆنی پارتی و فڕاكسیۆنە كوردییەكانیش، كێشەمان لە درێژكردنەوەی وادەی كاركردنیاندا نییە، چونكە لایەنەكان پێویستیان بە كاتە تا لەسەر پۆستەكان تا دەگەنە رێككەوتن".

 

بڵند ئیبراھیم