Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی هێزی هاوپەیمانان دەکات ‌

ئه‌مڕۆ دووشەممە 1/7/2019 مه‌سرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێکی باڵای سەربازی هێزی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی جەنەڕاڵ گرنک ویچ جێگری فەرماندەی فه‌رمانده‌یی هێزی هاوپەیمانان له‌ عێراق و سوریا كرد.

له‌م دیدارەدا پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێ كرا.

لەمیانەی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵ و کاریگەری هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و بەدەستهێنانی دەسکەوتە سەربازییەکان، دووپاتی لە پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و  هاوپەیمانان کردەوە.

لەبەرامبەردا  شاندی باڵای هاوپەیمانان، وێڕای سوپاسکردنی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگییەکان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دووپاتیشیان کردەوە، کە بەردەوامی هەماهەنگییەکان رۆڵی خۆی دەبینێت لە پاراستنی دەستکەوتەکان و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستان.

 لەپەیوەست بەم بابەتەوە جەخت لەسەر جێگیرکردنی میکانیزمی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بۆ روبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان کرایەوە.