Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كوردستانێكی‮ ‬بەهێز

نەوەرس رەشید

پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬دروشمی‮: ‬بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بەرز كردەوە،‮ ‬ئەو دروشمە لە ناوەرۆكی‮ ‬پەیام و بەرنامەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتیدا،‮ ‬وەك نەخشەرێگای‮ ‬كاری‮ ‬داهاتووی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دانراوە‮.‬

لەڕووی‮ ‬فەلسەفییەوە ئەوە لەخۆیدا مانای‮ ‬هێز دەگەیەنێ كە سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی،‮ ‬وەك ئەرك دەركی‮ ‬بە وێنەی‮ ‬پیلان و شەڕەكان كردووە‮. ‬دوای‮ ‬پێنج ساڵ لە تێكچوونی‮ ‬بەڵانسی‮ ‬هێز،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوە جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی،‮ ‬توانی‮ ‬بەڵانسەكە بە بەرژەوەندیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان راست بكاتەوە‮. ‬بیرمەندانی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ریالیستی،‮ ‬لە پەیوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتیدا،‮ ‬لەو بروایەدان كە هاوسەنگیی‮ ‬هێز،‮ ‬تاكە رێگەی‮ ‬شیاوە لە گەمەی‮ ‬سیاسیدا‮ ‬بۆ سەركەوتن و كەمكردنەوەی‮ ‬مەترسیەكان و زاڵبوون،‮ ‬بەسەر پیلانەكان و پاراستنی‮ ‬دەسەڵاتدا‮. ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬توانی‮ ‬زاڵبێ بە سەر پیلان و شەڕەكانی‮ ‬بڕینی‮ ‬مووچە و بودجە و شەڕی‮ ‬داعش و دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت و لێشاوی‮ ‬ئاوارە و پەنابەر بۆ كوردستان و خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮. ‬وڵات و حكوومەت و دەسەڵاتی‮ ‬بەهێز،‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و دەرەوە،‮ ‬دژایەتی‮ ‬دەكرێت‮. ‬لەبەر ئەوە هاوسەنگی‮ ‬هێز‮ ‬پێویستە بۆ لەخۆ گرتنی‮ ‬ئەو چاو تێبڕین و دژایەتیكردنە و زاڵبوون بەسەریدا‮. ‬لەوبارەیەوە‮ (هانس مۆرگانسۆ) وتوویە‮: (‬سیاسەت بوار و دەرفەتە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات،‮ ‬كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬خەباتكردنە لە پێناو بەدەستهێنانی‮ ‬هێزدا،‮ ‬بناغەی‮ ‬سیاسەت پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬نیشتمانییە بە شێوەیەكی‮ ‬رەها‮. ‬بەڵام سیاسەت لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬بابەتێكی‮ ‬رێژەییە كە بە هۆ و رێگەی‮ ‬دیپلۆماسیەتەوە،‮ ‬دەتوانرێت رێككەووتن و هاوكوفی‮ ‬لە نێوان هەردوو سیاسەتەكەدا بكرێت‮). 

‬هێنری‮ ‬كێسنجەر ئەڵێ‮: (‬لەدوا ویستگەدا ئاشتی‮ ‬لە سەر زەمینەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬هێز دروست دەبێ،‮ ‬كە مەرج نیە هاوكووف و لێكچووی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬بێ‮). ‬ماكس ویبەر پێی‮ ‬وایە‮:  ‬دەوڵەت،‮ ‬دەسەڵات پێویستی‮ ‬بە‮ ‬زەبری‮ ‬شەرعی‮ ‬هەیە‮)‬، بەمانا تووندوتۆڵ‮ ‬و بەبڕشت و چاوسوركەرەوە بێ‮. ‬لەم سەردەمەدا كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬لەو باوەڕەدایە كە هێز ئەتوانێ هەموو شتێك بكات و بەدی‮ ‬بێنێ،‮ ‬بەڵام ناتوانێ دادپەروەری‮ ‬بەدی‮ ‬بێنێ،‮ ‬چونكە كێبركێ و ململانێی‮ ‬لایەنەكان بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬هێزو دەسەڵاتە‮. ‬ئێمە لە كوردستان لەو دۆخەداین كە ململانێ بۆتە كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گەشەكردنی‮ ‬كوردستان بە شێوەیەكی‮ ‬هاوسەنگ و دادپەروەرانە‮. ‬هەر ئەوەش هۆكاری‮ ‬جیاوازی‮ ‬ژیاری‮ ‬و چۆنیەتی‮ ‬بەرێوەبردنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا‮. ‬چەمكی‮ ‬هێز مانا و فاكتەر و پێوەری‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە سێ ئاڕاستە لە ئارادان بۆ پێناسەكردنی‮. ‬

 ئاراستەی‮ ‬یەكەم‮: ‬هەریەك لە،‮ ‬ماكس ویبەر،‮ ‬رۆبەرت داڵ وهانس مۆرگانسۆ،‮ ‬بەم شێوەیە پێناسەی‮ ‬هێزیان كردووە‮: ‬هێز توانای‮ ‬كاریگەركردنە لە سەر ئەوانی‮ ‬تر،‮ ‬توانای‮ ‬بەگەڕ‮خستنی‮ ‬بەرامبەرە بۆ ئەو كارەی‮ ‬كە تۆ ئەتەوێت بكرێت‮. ‬هەروەها بە مانای‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬بیركردنەوە و رەفتار و كار و كردەوەی‮ ‬ئەوانی‮ ‬تر‮. ‬بە كورتی‮ ‬هێز بریتییە لە توانا و چۆنیەتی‮ ‬كاریگەریكردن لە سەر بیركردنەوە و رەفتاری‮ ‬بەرامبەر،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەتی‮ ‬ئامانجەكانت‮ ‬بكات‮.‬

‮ئاراستەی‮ ‬دووەم‮: ‬هێز بە مانای‮ ‬بەشداریكردن لە دروستكردنی‮ ‬بڕیارە گرنگەكاندا لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتیدا‮.‬

ئاراستەی‮ ‬سێیەم‮: ‬بریتیە لە‮ ‬یەكانگیری‮ ‬و تێكەڵكردنی‮ ‬هەردوو ئاراستەكەی‮ ‬تر‮. ‬بە خوێندنەوە و تێگەشتن لەو تێگانە و بەڕاوردكردنی‮ ‬لە گەڵ واقیعی‮ ‬كوردستان و دەسەڵاتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بۆمان دەردەكەوێت كە تا رادەیەك خاوەنی‮ ‬هێزین،‮ ‬بەڵام بەو رەهاییە نیە كە پێویستە و دەمانەوێت و دەبێ ببێ،‮ ‬چ لە رووی‮ ‬فاكتەری‮ ‬سروشتی‮ ‬و ماددی،‮ ‬یان فاكتەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬پێوەرەكانی‮ ‬هێز‮.‬

فاكتەری‮ ‬سروشتی‮ ‬و مادی‮: ‬بریتیە لە رووبەر و سنووری‮ ‬جوگرافیا و دیمۆگرافیا،‮ ‬كە وەك پێوەری‮ ‬هێز رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینن،‮ ‬لە رووی‮ ‬پاراستن و بەكارهێنان و وەبەرهێنانی‮ ‬سەرچاوە سروشتیەكان‮. ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬كەركووك، لەو مێژووەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق دروستكراوە،‮ ‬جێگەی‮ ‬ململانێ و شەڕە لە نێوان كورد و حكوومەتی‮ ‬عێراقدا‮. ‬كورد دەیەوێت ئەو ناوچانە وەك بەشێك لە جوگرافیای‮ ‬سروشتی‮ ‬و مێژووی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو ناوچانە بگەرێنێتەوە ژێر ركێف و دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ دیاریكردنی‮ ‬سنوری‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮، ‬مێژوویی‮، ‬نیشتمانی‮ ‬و ستراتیژییە،‮ ‬هەروەها لە رووی‮ ‬دیمۆگرافیاوە،‮ ‬كە دەوڵەتی‮ ‬عیراق بەرنامەڕێژی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬بۆ گۆرینی‮ ‬دیمۆگرافیای‮ ‬ئەو ناوچانە كردووە،‮ ‬كە تا ئەمرۆ بە شێوەیەكی‮ ‬چڕوپڕ‮ ‬بەردەوامە‮. ‬مادەی‮ ‬140 ی‮ ‬دەستوری‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بەبێ ناوهێنان ئاماژەی‮ ‬بە گرنگی‮ ‬دیمۆگرافیای‮ ‬كەركوك داوە لە خاڵی‮ ‬راپرسیدا،‮ ‬كە رۆڵی‮ ‬یەكلاكەرەوە دەبینێ‮ ‬لە چارەنووسی‮ ‬كەركوكدا‮. ‬لە لایەكی‮ ‬تر‮ ‬ئەزموونی‮ ‬تاڵی‮ ‬دوو ئیدارەیی‮ ‬و دابەشكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ دوو زۆن،‮ ‬كۆسپ و تەگەرەی‮ ‬گەورەیە لە بەردەم ئەو فاكتەرەدا،‮ ‬كە لاوازی‮ ‬هەرێم پیشان ئەدات‮.‬

‮‬فاكتەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮: ‬بریتیە لەو بەهایەی‮ ‬كە دەسەڵات و هاونیشتمانیان پەیرەوی‮ ‬دەكەن و كۆیان دەكاتەوە،‮ ‬لە گەڵ كوالیتی‮ ‬پەروەردە و خوێندن و ئاستی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬و مەعریفی‮ ‬وەك پێوەرەكانی‮ ‬هێز، كە رۆڵ دەبینێ لە سەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پارستنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و پەرەسەندن و بەهێزبوونی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەو بەهایەی‮ ‬كە دەسەڵاتداران بڕوایان پێیەتی‮ ‬و پەیرەوی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لە بیركردنەوە و توانا و دڵسۆزیاندا،‮ ‬لە چۆنیەتی‮ ‬بە جێگەیاندنی‮ ‬ئەرك و كارەكانیاندا و مامەڵەكردنیان لە گەڵ هاونیشتمانیان و پاراستنی‮ ‬ماف و بەرژەوەندی‮ ‬گشتیدا رەنگ ئەداتەوە،‮ ‬كە وێنە و ماناكان لە ژیانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا بەرەو باشتر دەگۆڕێن‮. ‬هاوكات تێروانین و هەڵوێستی‮ ‬جەماوەر و لایەنە سیاسیەكان دەگۆرێت‮. ‬ئەو بەهایە دەبێتە هۆی‮ ‬فراوانبوونی‮ ‬بنكەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و كۆ دەنگی‮ ‬لەسەر سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆبوونەوە لە دەوری‮ ‬دەسەڵات‮. ‬لەودارەتەدا دەرفەتی‮ ‬یەكسان دەرەخسێ،‮ ‬توانا و لێهاتوویی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬دەبێتە پێوەر لە وەرگرتن وپێدانی‮ ‬ئەرك‮ ‬و بەرپرسیاریەتیدا،‮ ‬لە هەموو ئاستەكاندا،‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬رۆڵ دەبینێ‮. ‬بەهێزی‮ ‬وسەركەوتن و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بە هێز بەو شێوەیە مسۆگەر دەبێ و هاوسەنگی‮ ‬و كوالیتی‮ ‬ستاندارد هێزێكی‮ ‬گەورە بە كوردستان دەبەخشێ‮. ‬نكۆڵی‮ ‬لەوە ناكرێت،‮ ‬كە ناوەندە سیاسیە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬باڵا،‮ ‬جەخت لەسەر تواناو لێهاتوویی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬سێ كوچكەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان دەكەنەوە،‮ ‬كە پێكهاتوون لە‮: ‬مەرجەع و رابەری‮ ‬نەتەوە جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێراوی‮ ‬هەرێم جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬بۆ كابینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم جەنابی‮ ‬كاك مەسرور بارزانی،‮ ‬كە زادەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و قاڵبووی‮ ‬ناو ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتین،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬جێگەی‮ ‬بڕوا و متمانەن،‮ ‬كە توانیان گەلی‮ ‬كوردستان و قەوارەی‮ ‬هەرێم و دەستكەوتەكانی‮ ‬لە دژوارترین بارودۆخدا بپارێزن و گەورەترین بەڵێننامەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە ریفراندۆمە لە مێژووی‮ ‬كورد دا تۆمار بكەن‮. ‬ئەو سێ كوچكەیە لەسەر شانۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و نێو دەوڵەتیدا نوێنەرایەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد دەكەن،‮ ‬رەگەزی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێكەوە ژیان و گەشەسەندنن‮.‬ بە سەركردایەتی‮ ‬ئەوان هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك كاراكتەرێكی‮ ‬چالاكی‮ ‬بەشدار و هاوبەشی‮ ‬سیاسی‮ ‬باوەر پێكراو،‮ ‬رەفتار و مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت‮. ‬بروسكە و نامە و پەیام و لێدوانی‮ ‬ناوەند و بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬ناوەندە نێو دەوڵەتییەكان،‮ ‬بۆ پیرۆزباییكردن لە سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆكی‮ ‬كابینەی‮ ‬حكومەت،‮ ‬بەروونی‮ ‬جەختیان لەسەر رۆڵ و پەیوەندی‮ ‬لە گەڵ هەرێمدا كردوتەوە،‮ ‬بە روون و ئاشكرا داوای‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز دەكەن‮. ‬رەگەزێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێوەری‮ ‬هێز مەعریفەیە ئەو رەگەزە لە جوگرافیایەكی‮ ‬دیاریكراودا چەق نابەستێ،‮ ‬بەڵكو سنورو كۆتایی‮ ‬نیە‮. ‬بەهێزیی‮ ‬وڵات لەوەدایە هوڵی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬سەرچاوە زەینیەكان بدات و سوودیان لێ وەرگرێت‮. ‬ئاڵڤن تۆڤلە جەخت‮ ‬دەكاتەوە كە سەدەی‮ ‬بیست ویەك،‮ ‬هێز لەسەر پێوەری‮ ‬ئابوری‮ ‬و سەربازی‮ ‬راناوەستێ،‮ ‬بەڵكو مەعریفە رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینێ‮. ‬بۆ بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮ ‬پێویستمان بە فیكرو مەعریفەیە،‮ ‬بایەخ بە توانای‮ ‬داهێنان بدرێت‮. ‬لەم قۆناغەدا كە گرژی‮ ‬و ئاڵۆزی و مەترسی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬گەورە لە ئارادایە، حزب و لایەنە سیاسی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە بەردەم ئەرك و بەرپرسیاریەتی‮ ‬مێژوویی‮ ‬وسیاسی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و ئەخلاقیدان،‮ ‬كە یارمەتیدەر و هاوكار و پاڵپشتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بن،‮ ‬بۆ بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮.‬