Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"جاری سێیەمە فەرمانی گرتن بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەردەچێت"

کەرکووک -KDP.info- ئەمە بۆ جاری سێیەمە  فەرمانی گرتن بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەردەچێت، بەڵام ھێشتا دەستگیر نەکراوە. بەرپرسێکی پارتییش دەڵێ، ھەرجارێک فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت، دەچێتە بەغدا و چاوپۆشی لە دەستگیرکردنەکەی دەکرێت.

عەدنان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک _ گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ جاری سێیەمە فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر گەندەڵی و بەھەدەردانی مڵکی گشتی لە لایەن دادگای کەرکووک و نەزاھەی کەرکووکەوە بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک کە بەوەکالەتە، دەردەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە و لە ترسی دەستگیرکردن لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە ڕۆیشتووە بۆ بەغدا."

عەدنان کەرکووکی گوتیشی: "ھەرجارێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربچێت، سەردانی بەغدا دەکات و لەوێ چاوپۆشی لێ دەکرێت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکرێت و فەرمانی گرتنەکەی ھەڵدەوەشێتەوە."

بڵند ئیبراھیم