سلێمانی-KDP.info - كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست كۆتایی هات و ڕایگه‌یاند، هیوایان وایه له پێش 30ی 6 حكوومه‌تی نوێ هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نن.
مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست ڕایگه‌یاند: "30ی ڕۆژمان له‌به‌رده‌سته بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆیه هیوامان وایه له پێش 30ی 6 ناو و سیڤیی كاندیدان ئاماده بێت و بیده‌ین به په‌رله‌مان و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ڕابگه‌یه‌نین، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ی به‌شداریی حكوومه‌تن، له كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تدا به‌شدار ده‌بن."
مه‌سروور بارزانی ڕایشیگه‌یاند: "له یه‌كێتیمان نه‌بیستووه پرسی پارێزگای كه‌ركوك بیبه‌ستێته‌وه به پێكهێنانی حكوومه‌تەوە، ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ته، كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌موو لایه‌كمان گرنگه، بابه‌تی ته‌نیا حزبێك نییه، هه‌مووان گرنگی به‌و پرسه ده‌ده‌ین، هیوادارین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزینه‌وه".
مه‌سروور بارزانی گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بچێته پشووی خۆی، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ته‌واو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رگرفتێك هاته‌پێش ئه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان قسه ده‌كه‌ین، یان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستن، یان ته‌مه‌نی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو بتوانین حكوومه‌ته به‌ته‌واوه‌تی پێك بهێنین".
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاشکرا کە حزبی سۆسیالیست وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وه‌رده‌گرێت و محەمەد حاجی مەحموود لەوبارەوە دەڵێ، کاندیدی خۆمان بۆ پۆسته‌كه دیاری كردووه و له‌كانی خۆیدا سیڤیی كاندیده‌كه‌مان ڕاده‌ستی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین". هه‌رئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی له سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه.
عەزیز هەورامی