Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

‬تەعریب بە شێوازێكی‮ ‬تر‮

 
سەلام عەبدوڵڵا
 
 
‮ماوەیەکە بە شێوەیەکی‮ ‬بەرفراوان و بەرنامەیەکی‮ ‬داڕێژراو،‮ ‬زۆر دڕندانە‮ ‬تەنگ بە جوتیارانی‮ ‬کورد و دانیشتوانی‮ ‬سنووری‮ ‬ماددەی‮ ٠٤١ ‬ھەڵدەچنرێ و ھەوڵ دەدرێ کە کورد لە زێدی‮ ‬باب و باپیری‮ ‬خۆی‮ ‬ناچار بکرێ گوندەکانی‮ ‬بۆ عەرەبی‮ ‬ھاوردە،‮ ‬بەجێ بھێڵێ کە لەدوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆکتۆبەر زۆر بەخێرایی،‮ ‬بۆ تەعریبی‮ ‬یەکجارەکی‮ ‬ئەو ناوچانە،‮ ‬بەڕێوەدەچێت کە پارێزگاری‮ ‬بە بەوەکالەتی‮ ‬سەپێندراو لە کەرکووک رۆژانە سەرپەرشتی‮ ‬دەکات و زەمینەسازی‮ ‬بۆ دەکات و دەیەوێت بیخاتە‮ ‬قاڵبی‮ ‬یاساییەوە،‮ ‬گوایە ئەو عەرەبە ھاوردانە ئەو زەوییانەیان لە زەمانی‮ ‬سەدامدا لەسەر تاپۆکراوە و دراوەتە ئەوان،‮ ‬ئەمەش پاساوێکی‮ ‬زۆر بێ مانا و دژ بە‮ ‬یاسایە،‮ ‬چونکە گەر بەو لۆژیکە بوایە دەبوو ھەموو ئەو زەویانەی‮ ‬نازییەکان لەشەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیھانیدا داگیریان کردبوون ئێستا ئەڵمانیا داوای‮ ‬بکردنایەتەوە و بە موڵکی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬بزانیبایە‮. ‬
 
ئەو گۆڕینە دیموگرافییەی‮ ‬لە کەرکووک و دەوروبەریدا‮ ‬ڕوویدا لە زەمانی‮ ‬دیکتاتۆر سەدامدا مەبەستی‮ ‬جێگیرکردنی‮ ‬عەرەب بوو لەو ناوچانە،‮ ‬بەو ھیوایەی،‮ ‬لەسەرژمێرێکدا بەیاسا ئەو ناوچانە بە موڵکی‮ ‬عەرەب لە قەڵەم بدرایە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەدام فریای‮ ‬ئەو پیلانە نەکەوت کە ئێستا پارێزگاری‮ ‬بەوەکالەت سەپێندراوی‮ ‬کەرکووک و عەرەبە شۆڤێنییەکان‮ ‬ڕۆژانە لە ھەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی‮. ‬
 
ئەو عەرەبە ھاوردانە،‮ ‬پاش‮ ‬ڕووخانی‮ ‬دیکتاتۆریەت لە عێراقدا،‮ ‬ھەموو بە مەبلەغی‮ ‬باش قەرەبوو کرانەوەو بە ویستی‮ ‬خۆیان ئەو ناوچانەیان بەجێھێشت،‮ ‬چونکە ئەو‮ ‬ڕاستیەیان دەزانی‮ ‬کە ئەو ناوچانە خاکی‮ ‬ئەوان نییەو موڵکی،‮ ‬بە تاپۆی‮ ‬عوسمانی،‮ ‬ھی‮ ‬کوردە،‮ ‬بەڵام ئێستا کە تەرازووی‮ ‬ھێز لەو ناوچانە دوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆکتۆبەر گۆڕاوە و پێشمەرگە لەو ناوچانە نەماوە جارێکی‮ ‬تر ھەموو ئەوانە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەو لەڕێی‮ ‬سوتاندنی‮ ‬عەمدی‮ ‬گەنم و خەلەی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬کورد،‮ ‬دەیانەوێ دانیشتوانی‮ ‬ئەو ناوچانە ناچاربکرێن کە بۆ عەرەبی‮ ‬ھاوردەی‮ ‬بەجێبھێڵن و ئەم تاوانەش دەخەنە ملی‮ ‬داعش کە لەڕاستیدا ئەو کارە قێزەونە ھەر خۆیانن نەک کەسی‮ ‬دیکە‮.
ئەم پیلانەش وەکو ھەموو پیلانەکانی‮ ‬تر بۆ تەعریبی‮ ‬کەرکووک بە ھیمەتی‮ ‬دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەکانی‮ ‬گەلەکەمان لە گۆڕ‮ ‬دەنرێن،‮ ‬چونکە مادەیەکی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئاشکرا ھەیە کە مادەی ١٤٠ ‬ڕێوشوێنی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ دانراوە‮،‮ ‬ھەرچەند تا ئەمڕۆ لەمپەری‮ ‬دەخرێتە بەردەم‮ ‬بەڵام دەبێ ھەر جێبەجێ بکرێ‮.‬